Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
حسحس جارێکیتر دەستگیرکرا ئەمجارەیان بەتۆمەتێکی قورس
ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق، جارێکیتر (حسحس)یان لەشاری بەغدا دەستگیرکردەوە.
تۆمەتەکەی سەر حسحس، ئەمجارە تەنها پرسی ناوەڕۆکی نەشیاو نییە، بەڵکو بەتۆمەتی سپیکردنەوەی پارەو تاوانی دارایی دەستگیرکراوە، گەر تۆمەتەکانی بەسەردا بسەپێت، سزاکەی بەپێی یاسای عێراقی زۆر قورسترە لەوانەی پێشوو.
لەوبارەیەوە، سەرچاوە ئەمنییەکان ئاشکرایانکرد: دەسەڵاتدارانی چاودێریی دارایی لەعێراق ماوەیەکە چاودێریی هەژمارە بانکییەکان و ئەو دیارییە داراییانەیان کردووە کە لەتیکتۆکەوە بۆ ئەم کەسانە دێت.
لێکۆڵینەوەکانیش گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە (حسام عەناد) ناسراو بە حسحس؛ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک پەردەیەک بۆ سپیکردنەوەی ئەو پارانە بەکارهێناوە کە سەرچاوەکەیان نادیارە.
حسحس؛ پێشتر لەساڵی ڕابردوو، لەئەمساڵیشدا چەند جارێک دەستگیرکراوەو پاشان بەکەفالەت ئازادکراوە.




