ناسر
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

🔻ناسڕ غەنام لەپۆستەکەی دەرکراو زیندانیش دەکرێت

 

دادگای سەربازی لەسەر کەیسی روداوەکەی سەربازگەی ناسرییە سزای چەندین فەرماندەی باڵای سەربازی دا کە بەم شێوەیەیە:-

 

🔸ناسر ئەحمەد غانم داود حەیتی فەرماندەی کۆلێژی سەربازی .. سزای زیندانیکردنی توندو دەرکردن لە خزمەتی سەربازی.

 

🔸 لیوا رووکن عەبدول موسلیم ئەلبەیدانی – ئەفسەری کارگێڕی کۆلێژی سەربازی چوارەم بەشەش مانگ زیندانی سزا درا.

 

🔸 فەریق سەتار جبار خودایر روبەیعی، ڕاگری کۆلێژی سەربازی چوارەم، سزای 3 ساڵ زیندانیکردن و دورخستنەوەی لەخزمەتی سەربازی.

 

🔸 عەقید نەشوان کەنعان ئەلوان فەرماندەی کەتیبە ، سزای 3 ساڵ زیندانیکردن و 

دورخستنەوەی لەخزمەتی سەربازی بەسەردا سەپێندرا

 

🔸 عەقید حەیدەر عەبدولعەلی رویشدی، ئەفسەری هەواڵگری کۆلێژی سەربازی چوارەم بەشەش مانگ زیندانی سزا درا.

 

🔸 نەقیب ئەحمەد ناجی تەموێن بەدری، ئەفسەری ڕاگەیاندنی کۆلێژ، سزای شەش مانگ زیندانی درا.

 

🔸نەقیب عامر عەبدولعەلی جەنابی، ئەفسەری کارگێڕی، شەش مانگ زیندانی.

 

🔸مولازم ئەرکان عەبدولمونیم، بە شەش مانگ زیندانی سزا درا.

 

لە 20ی ئایاری رابردوو زیاتر لە 100 خوێندکاری خولی 89 لە ئەکادیمیای سەربازی لە پارێزگای زیقار ، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و ماندووبوونی جەستەیی و تونێتی توندەوە لە کاتی مەشق و ڕاهێناندا ، تووشی ماندووبونی جەستەیی بوون و بێهۆشبوون بەهۆیەوە دوو خوێندکار گیان لەدەستدا و ئەوانی دیکەش گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.