Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻لویس ساکۆ: ئامادەم بۆ لەسێدارەدان
کاردینال لویس ساکۆ پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان رایگەیاند ، ئەو هەرگیز داوای ئاسایی کردنەوی پەیوەندییەکانی (تطبيع) لەگەڵ ئیسڕائیل نەکردووە، بەڵکو داوایکردووە پەیوندییەکان لەگەڵ عێراق ئاسایی بکرێنەوە لەپێناو عێراق بەوپێیەی وڵاتی ئیبراهیم و شارستانییەتە.
وتیشی، هەندێک لایەن لێدانەکانیان شێواندووە گوایە سەردانی ئیسڕائیلی کردووەو بەهیچ شێوەیەک ئەوە روینەداوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ، ئەو لایەنانە ئەگەر ئەیانەوێت دادگایی بکەن ، ئەوە ئامادەیە بۆ لەسێدارەدان پێناو عێراق.
هاکات لویس ساکۆ لە نامەکەی فەرمیدا بۆ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، نیگەرانیی خۆی نیشان داوە لەوەی کە قسەکانی لە مەڕاسیمی یادی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە 24ـی کانوونی یەکەم شێوێندراوەو لە لەسیاقی ڕاستەقینەی خۆی دەرکراوە.
دەشڵێت، بۆ بەڕێزتان و تەواوی گەلی عێراق جەختی دەکەمەوە کە بەهیچ شێوەیەک ئاماژەم بە ئاساییکردنەوەیەکی سیاسی (التطبیع) نەکردووە ، چونکە لە هەستیاری و لێکەوتەکانی ئەو بابەتە تێدەگات.




