موچە
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

کەمێک بەر لەئێستا، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: بەغدا مووچەی مانگی 10ی ڕەوانەی هەرێم کرد.

 

دەقی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم:

 

تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

 

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٥/١٢/٢٨ ) بڕی ( ٩٤٢،٨٤٥،٠٠٠،٠٠٠ ) نۆ سەدو چل و دوو ملیارو هەشت سەدو چل و پێنج ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری

٢٠٢٥/١٢/٢٨