Plus4
پێش 5 کاتژمێر
🔻عێراق هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە کرد
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکرایکرد، بڕیاریانداوە بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی 11 بەروبومی کشتوکاڵی.
بەپێی وتەی مەهدی زەمەد قەیسی راوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، هەریەک لە بەروبومەکانی چەوەندەرۆ تورو کاهوو قەرنابیت و کەلەرم و باینجان و هێلکو مریشک و هەنگوین و خورماو هەروەها پەتاتە هاوردەکردنیان قەدەغە کراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد لەئێستادا هاوردەی بەرهەمی تەماتە بەردەوامە، بەڵام لە داهاتوودا بەپێی ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی قەدەغە دەکرێت.




