plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە هەوڵەکانی بۆ بەهەرێم کردنی پارێزگاکەی دەستپێکرد
ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە نوسراوی تایبەتی بۆ بەهەرێمکردنی پارێزگاکە دەرکردووەو تا ئێستاش 9 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکە ئیمزایان لەسەر نوسراوەکە کردووە.
هاوکات خەڵەف لەفتە بدران سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە رایگەیاند، پێشنیاری تاوتوێکردنی بەهەرێمکردنی بەسڕە خراوەتە نیو دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکەوە.
پێشتریش کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق فۆڕمی تایبەتی بەهەرێمکردنی بەسڕەی راگەیاند.
بەپێی یاساش لەدوو حاڵەتدا دەتوانرێت داوای بەهەرێمکردنی پارێزگاکان بکرێت ئەوانیش، یەک لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، یاخود 10 لەسەدەی دەنگدەرانی پارێزگاکە.




