plus4
پێش ٢ کاتژمێر
وەزارەتی کارەبای عێراق: ناردنی غازی ئێران بەتەواوی وەستاو کارەبا کەمبووەوە
وەزارەتی کارەبای عێراق؛ ڕاگرتنی ناردنی غازی لەئێرانەوە بۆ عێراق بەتەواوەتی ڕاگەیاند.
وتیشی: بەهۆی ڕاگرتنی غازەکەوە، سیستمی کارەبا 4000 بۆ 4500 مێگاوات کارەبای لەدەستداوەو بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت پەنامان بۆ سووتەمەنیی نێوخۆیی بردووە تا پێویستیی وێستگەکانی کارەبا دابین بکەین.




