سونەکان
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

ئەمڕۆ سوننەكانی عێراق كاندیدی سەرۆكی پەرلەمانی یەكلاییدەكەنەوە

 

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی سیاسیی سوننەكان جارێكیتر كۆببێتەوەو کۆتایی بەو پێنج دانیشتنە بێنێت کە لەماڵی سەرکردەکانی ئەنجومەنەكە لەماوەی رابردوودا بەڕێوەچوو.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، محەمەد حەلبوسی؛ سەرۆكی حزبی تەقەدوم، لەكۆبوونەوەكەی ڕابردوودا، داواكارییەكی پێشكەش بەئەنجومەنی ناوبراو كردبوو تا وەک تاكە كاندید بۆ سەرۆكی پەرلەمان دەستنیشان بکرێت، بەڵام داواكەی لەلایەن هەندێك ئەندامانی ئەنجومەنەکەوە ڕەتكرایەوە.

 

دانیشتنەکەی ئەمڕۆ یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ دەستنیشانكردنی کاندیدێک بەکۆدەنگی، لەسەر بنەمای دوو خاڵ، ئەوانیش ژمارەی خاڵ و کورسی، دووەمیشیان کۆدەنگیی نێو ئەنجومەنەکە.

 

لەوبارەیەوە حزبی تەقەدوم جەختدەکاتەوە کە لێکتێگەیشتن لەنێوان حەلبوسی و سەرمەد خەنجەر هەبووە، بەتایبەتی پێش هەڵبژاردنەکان، لێکتێگەیشتن لەنێوان حەلبوسی و ئەبو مازن لەلایەک و حەلبوسی و سابت عەباسی لەلایەکیترەوە هەبووە، تا حەلبوسی کاندیدی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بێت.

 

بەربەستی گەورەی بەردەم حەلبوسی جگە لەوانەی دەرەوەی هێزە سوننییەكان، لەنێو ئەنجومەنی سیاسی سوننەكانیشدا موسەننا سامەڕایی، ئاستەنگی گەورە بێت لەبەردەم دیاریكردنی وەك تاكە كاندیدی سوننەكان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان، بەتایبەت كە سامەڕایی ركابەرێكی سەرسەختی حەلبوسییەو كەسایەتییەكی پەسەندترە بەلای زۆرینەی هێزە شیعییەكان و لایەنە كوردییەكانیش بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.