plus4
پێش ٢ کاتژمێر
مەهدی زەمەد قەیسی راوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیاری قەدەفەكردنی هاوردەی مریشك و بەرهەمەكانی بەهۆی تۆماركردنی ئەنفلۆنزای باڵندەیە لەو ٣٩ وڵاتەوە و لە ١٥ ی كانونی دووەمی ساڵی داهاتووەوە بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە . بڕیارەكە مریشكی زیندوو و بەستوو بەرهەمەكانی و هەروەها هێلكە و باڵندەی بریندار و باڵندەی جوانی دەگرێتەوە بە هۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی باڵندە ، لە دیارترین ئەو وڵاتانەش كە بڕیارەكە دەیانگرێتەوە، توركیا و میسر و ئێران و ئیتاڵیا و سوید و بەریتانیان.
راشیگەیاند تا ئەو كاتەی نەخۆشی بمێنێت لەو وڵاتانە بڕیارەكە بەردەوام دەبێت.




