plus4
پێش ٢ کاتژمێر
عـ.ـه‌سائیبی ئه‌هـ.ـلی حـ.ـه‌ق: ڕاده‌ستكردنی چه‌ك و سازشكردن له‌سه‌ر مقاوه‌مه‌ت له‌فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا بوونی نییه
بزووتنه‌وه‌ی عـ.ـه‌سائیبی ئه‌هـ.ـلی حـ.ـه‌ق ڕایگەیاند: ڕاده‌ستكردنی چه‌ك و سازشكردن له‌سه‌ر مقاوه‌مه‌ت له‌فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا بوونی نییه‌و ئه‌وه‌ش پرسێك نییه بۆ سازشكردن له‌ژێر گوشاردا.
جـ.ـه‌واد تـ.ـه‌یباوی، وته‌بێژی سه‌ربازیی بزووتنه‌وه‌ی عـ.ـه‌سائیبی ئـ.ـه‌هلی حـ.ـه‌ق، له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا دەڵێت: با هه‌مووان بزانن، ڕاده‌ستكردنی چه‌ك یاخوود سازشكردن له‌سه‌ر مقاوه‌مه له‌فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا بوونی نییه.
وتیشی: ئه‌و پرسه دۆسیه‌یه‌كی سیاسی و بڕگه‌یه‌كی دانووستانكردن نییه، به‌ڵكوو بیروباوه‌ڕی سه‌روه‌ری و گره‌نتیی بڕیار‌و قه‌ڵغانی شكۆیه كه به‌گوشار ناشكێندرێت و به‌هه‌ڕه‌شه سازشی له‌سه‌ر ناكرێت.
لەڕاگەیاندراوەکەدا جه‌ختیكردووەته‌وه: دروشمی نه‌گۆڕو هه‌میشه‌ییمان ئه‌وه‌یه كه ئێمه پارێزه‌ری ئه‌م نیشتمانه‌ین و به‌رده‌وام ئاماده‌ین بۆ به‌رگریكردن لێی و قوربانیدان به‌گیانمان له‌پێناویدا.
ڕاشیگەیاند: ئێمە ڕۆڵه‌ی ئەم نیشتمانه‌ین و له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی ڕاست به‌ره‌و عێراقێكی به‌هێزو ده‌وڵه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو دەڕۆین.




