plus4
پێش 3 کاتژمێر
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پاڵپشتیی خۆی بۆ بڕیاری سنورداركردنی چه‌ك بۆ ده‌وڵه‌ت دووپاتكرده‌وه‌و سه‌باره‌ت به‌كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراقیش ڕایگه‌یاند: گفتوگۆكان له‌سه‌ر شایسته‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و خێراكردنی دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وامده‌بن.
لەوبارەیەوە چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا دەڵێت: له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی 255ی ئه‌مشه‌وی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه له‌نووسینگه‌ی هومام حه‌مودی ئەنجامدرا، تاوتوێی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی لیژنه لاوه‌كییه‌كان كرا‌و پێداچوونه‌وه به‌دوایین پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی ناوخۆ‌و نێوده‌وڵه‌تی كرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی قوڵ له‌سه‌ر ئه‌و نووسراوه كرا كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی چوارچێوه‌كه‌وه پێشكه‌شكراو تیایدا باس له‌ڕێگەكانی خێراكردنی بڕیاری دیاریكردنی سه‌رۆك وەزیرانی عێراق كرا، جگه له‌شایسته‌كانی هه‌ڵبژاردن، به‌گوێره‌ی بنه‌ما ده‌ستورییه‌كان و مه‌رجه‌كانی قۆناغی داهاتوو.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی "هه‌ڵوێستی پته‌وی خۆی له‌پاڵپشتیكردنی كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت دووپاتكرده‌وه، به‌پێی پرۆژه‌یه‌كی تۆکمەێ نیشتمانی و میكانیزمی ڕوونی یاسایی.
چوارچێوه‌کە له‌كۆبوونه‌وه‌کەی شەوی ڕابردوویدا تاوتوێی خێراكردنی پرۆسه‌ی دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی كرد، بەڵام نەگەیشتە هیچ دەرئەنجامێک سەبارەت بەکاندیدی داهاتووی سەرۆک وەزیران.




