پاره
plus4
پێش ڕۆژێک

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆببێتەوەو پرسی شایستە داراییەکانی هەرێم و بەغدا تاوتوێبکرێت.

بڕگەی سێی کارنامەی دانیشتنەکە دیاریکراوە بۆ قسەکردن لەسەر پرسی شاییستە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

چاوەڕواندەکرێت خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی بەدوادابێت و چارەنووسی مووچەی مانگی 11 و 12ش یەکلایی بکرێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند: سبەی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی مانگی 10ی هەرێم بۆ عێراق دەنێرین.

سەرچاوەیەک لە‎وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە، 25ی 12ی 2025، یەکەم ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەبێت و لەماوەی سێ ڕۆژدا، مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.