Plus4
berî 3 meh
كۆبوونه‌وه‌کەی ماڵی مالیكی چاره‌نووسی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق یه‌كلاییده‌كاته‌وه
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ماڵی نوری مالیكی؛ سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كۆببێته‌وه.
لەوبارەیەوە عامر فائیز؛ سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد: کۆبوونەوەکەی سبەی چارەنووسساز دەبێت و
پێشبینیده‌كرێت چاره‌نووسی دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلاییبكرێتەوە.
کۆبوونەوەکەی ماڵی مالیكی، بەمەبەستی گفتوگۆكردن دەبێت له‌سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به‌دۆسیه‌ی دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو.
ڕوونیشیکردەوە ئەگەر هەیە له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چاره‌نووسی دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق یه‌كلایی بكرێته‌وه، ئامانجی سەرەکیش گه‌یشتنه به‌دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانێك كه له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌کانی عێراقەوە قبوڵكراو بێت.





