ترامپ
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

ژمارەیەک لە سەرۆکەکانی ئەمریکا تێوەگلاون؛

پاش ئەوەی تاوانبار جێفری ئێبسین لە زیندا بە شێوەکی گومانوی کوژرا راگەیاندنەکانی ئەمریکا کەوتنە شوێن روداوەکەو پەیداکردنی زانیاری وورد لە سەر ئێبیستین و پەیوەندی بە سەرۆکەکانی ئەمریکاوە لەوانەش بێڵ کلینتۆن وئۆبامەو دۆناڵد ترامپ و شازەدەی سعودیەو چەندەها گەورە بازرگانی دونیا ، ئاشکرا بوو کە ناوبراو  لە کارێکی نایاسایی و ئابڕوچوندا وەک نێوەندگیرێک کچانی خوار تەمەن ١٦ ساڵی بۆ ئەو سەرۆکانە بردوە  بۆ ئەنجاندانی کاری بەدڕەوشتی  لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پول .

پاش ئاشکرا بونی ئابڕوچونەکە ئێبیستین زیندانی کرا، بەڵام زۆری نەبرد لە زیدانەوە بڵاوکرایەوە کە ئیبیستین لە ناو زیدان خۆی کوشتوە ، ئەمەش گومانی زیاتری لای راگەیاندکارو دەزگاکانی هەواڵ دروست کرد و هانیدان زیاتر بەدواداچون بکەن بۆ ئەو بابەتە بە شێوەیەک کە ئێستا پاش ٣ ساڵ  رۆژ بەرۆژ زیاتر باسەکە دەنگ دەداتەوە و رای گشتی لەسەر دروست بوە و رێگا نادرێت کەیسەکە بە لاڕێدا ببرێت ،

لەو چوارچێوەیەدا رۆژی هەینی وەزارەتی داد کۆمەڵێک مەلەفی تایبەتی بەو ئابڕوچونە لە سەر پێگەی ئەلیکترۆنی خۆی بڵاوکردەوە لە وێنەو پەڕاوی  تایبەت بە کەیسەکە ، بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانی میدیاکان  بوو بۆ رۆژی دواتر وێنەی تایبەت بە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا سڕایەوە  ، کە ئەمەش نارەزاییەکی زۆری لێکەوتەوە وەزارەتیان تاوانبار کرد بە پاڵپشتی نایاسایی سەرۆکی ئەمریکا .

ئەمڕۆش وەزارەتی داد لە بەرامبەر ئەو تۆمەتانە هاتە وەڵام و نکۆڵی لەوە کرد کە هیچ بەڵگەنامەیەکیان سڕیبێتەوە ، وتیشی تەنها بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە سەر بابەتە بە شێوەیەک کاتی راگیراوە .

جێفری ئێپستین کە هاوڵاتیەکی ئەمریکیە ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی ئەو کارە بەدڕەوشتیەیە ، هەر بەو کارەی توانیوێتی پەیوەندیەکی باش لە گەڵ ژمارەیکی زۆر لە سەرۆکەکانی ئەمریکاو سەرمایەدارەکانی جیهان دروست بکات لە پاڵ ئەم کارەشی سامانێکی زۆر کۆکاتەوە.