plus4
پێش 3 کاتژمێر
دەزگای موخابەراتی عێراقی: هیچ پەیامێکی هەڕەشە بەعێراق نەدراوە
بەم درەنگانی شەوە؛ دەزگای موخابەراتی نیشتمانی عێراق راپۆرتێکی رۆژنامەی شەرق ئەوسەتی رەتکردەوە، کە دەڵێت:" حکومەتی عێراق لەرێگەی وەڵاتێکی عەرەبی و دەزگایەکی موخابەراتی رۆژئاوایی دوو پەیامی هۆشداری پێگەیشتووە گوایە بەم نزیکانە روبەروی گورزی سەربازی دەبێتەوە."
موخابەراتی عێراق تەئکید دەکاتەوە؛ عێراق هیچ پەیام و نامەیەکی لەو جۆرەی پێنەگەیشتوە.
داواش دەکات دەزگاکانی راگەیاندن بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە بابەتانە بکەن کە پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەیی دەوڵەتی عێراقەوە هەیە.




