Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار بە رۆژنامەی شەروقولئەوسەتیان راگەیاندووە، ئیسڕائیل لەچەند رۆژی رابردوودا داتا بەیسكێكی ئەمنی فراوانی رادەستی بەرپرسانی عێراق كردووە، سەبارەت بە گروپە چەكدارەكان و پێگە سەربازییەكانیان و هەروەها سەركردەو تۆڕەی دارایی گروپەكان.
ئەو سەرچاوانەی بۆ رۆژنامەكە ئەوەشیان خستوەتەڕوو، ووردی زانیارییەكانی نێو داتاكە بەرپرسانی عێراقی تووشی شۆككردووە، بۆیە هۆشدارییان داوە كە بەم نزیكانە رەنگە ئۆپراسیۆنێكی سەربازی دژی ئەو گروپانە دەستپێدەكات. دەشڵێت، رادەستكردنی ئەو زانیارانە لەلایەن ئیسڕائیلەوە، لەدوای هۆشداریی وڵاتێكی دۆستی عێراق هاتووە كە بەبەرپرسانی عێراقی راگەیاندووە، ئیسڕائیل باس لەوە دەكات كە گڵۆپی سەوزی لەلایەن ئەمریكاوە بۆ هەڵكراوە تا تاكلایەنانە پرۆسەی سەربازی لە عێراق ئەنجامبدات.
رۆژنامەی شەرقۆلئەوسەت باسی لەوەشکردووە، چوارچێوەی هەماهەنگی دوای ئەو هۆشداریانە ، گفتوگۆکانی تایبەت بە داماڵینی چەکی لە گروپە چەکدارەکانی خێراترکردووە، لەگەڵ پێشنیارکردنی ئەوەی لەقۆناغی یەکەمدا چەکە قورسەکانیان و لەیەک داماڵینی پێگە ستراتیژییەکانیان دەستپێبکات.




