plus4
پێش ٢ ساڵ
لیوا حەمە رێگر جێگری فەرماندەی میحوەری پردێی پێشمەرگە بە plus4ی راگەیاند: بەهیچ شێوەیەک پێشمەرگە لەسنوری پردێ نەخراوەتە ئامادەباشیەوە.
وتیشی، لەدوای پەلامارەکانی دوو رۆژی رابردووی داعش لەسنوری کەرکوک و سەڵاحەدین، رێوشوێن وەرگیراوە و هێزەکانمان چاوەکراوەو ئاگادارن.
ئەمە لەکاتێکدایە لەدوو رۆژی رابردوو داعش ژمارەیەک پەلاماری لەسنوری کەرکوک و سەڵاحەدین ئەنجامداوە.
ئێوارەی ئەمڕۆش گروپی تیرۆریستی داعش دانانی ئەبو حەسەن هاشمی وەک خەلیفەی نوێ راگەیاند.