دادگای دەستپاکی
Plus4
منذ 15 ساعة

🔻جارێکیتر مەترسییەکەی سەر پەنجاعەلی سەرهەڵدەداتەوە

 

 بۆ جاری سێیەم دادوەر بە نوسراو داوای جێبەجێکردنی فەرمانەکەی دەکات بۆ دەستگیرکردن ئەو کەسانەی لەگەڕەکی پەنجاعەلی خانویان لەسەر زەوییەک کردووە کە کەسێک تاپۆی هێناوە و بانگەشەی خاوەندارێتی دەکات.

 

لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا، بۆ یەکەمجار plus4 بابەتەکەی وروژاند، عەرەبێکی شمەر و پلەداری پێشوی سەردەمی سەدام تاپۆی 27 دۆنم زەوی پەنجاعەلی هێناوەو داوا دەکات خانوەکان بڕوخێندرێن و زەوییەکەی پێبدرێتەوە.

 

ئەو کات بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکە درا بەڵام دادگا سورە لەسەر جێبەجێکردنی فەرمانەکەی.