پێشمەرگە
Plus4
منذ 11 ساعة

🔻ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی پێشمەرگەو سوپای عێراق دەستپێکرد

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە شاخی قەرەچوغ دەستی پێکرد .

 

سەرچاوەیەک بە plus4ی راگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە لە بەشێکی شاخی قەرەچوغ و لەوناوچانەیە کە بۆشاییە ئەمنیە لەنێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی 80 ی پارتی و هێزە خۆبەخشەکانی قەرەچوخیش بەشدارن.

 

وتیشی، ئەم ئۆپەراسیۆن و کێوماڵکردنە بۆ گەڕانە بەدوای پاشماوەکانی د۱۱عــ،،ـش و ڕێگریکردنە لە جموجۆلەکانیان لەو ناوچانە.